به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌سعه‌د مورشدی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی نه‌ته‌وه‌ییی عێراق (نی‌نا)دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که لێدوان و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی له‌باره‌ی هێرشکردنه سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و وڵاته و ناوچه‌که‌دا نییه و ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌رپرسی هه‌ر جۆره ته‌عامول له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقه و ده‌بێ داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بکات که کۆبوونه‌وه‌یێکی نائاسایی بۆ موناقیشه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ساز بکه‌ن.
ناوبراو داوا له سیاسه‌توانی عێراقی ده‌کات که ناکۆکییه‌کانیان وه‌لاوه بنێن و هه‌ل بۆ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بڕه‌خسێنن که بابه‌تی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق له ڕێگای ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان، کۆمکاری عه‌ره‌ب و دیکه‌ی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment