مێرکڵ: داعش هێشتا شکستی نەهێناوە

بەشی جیهان- ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: "هێشتا شكست به‌ رێكخراوی داعش نه‌هێنراوه‌، به‌ڵكوو بوون به‌ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ناڕێكخراو پاش ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و خاكه‌یان له‌ ده‌ست دا كه‌ له‌ سووریا داگیریان كردبوو".

بەپێی هەواڵی وردپرێس، ئه‌نگێلا مێركڵ له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ به‌رلین ئه‌و قسانه‌ی كردووه‌ كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه‌ كاتێک بڕیاری بۆ پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا راگه‌یاند گووتی، داعش شكستی هێناوه‌".

راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: "جێگای خۆشحاڵییه‌ داعش له‌ زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌ركران كه‌ داگیریان كردبوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ واتای ئه‌وه‌ نییه‌ به‌ یه‌كجاری كۆتاییان هاتبێت، به‌ڵكوو گۆڕاون بۆ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ناڕێكخراو، ئه‌وه‌ش بێگوومان هه‌ڕه‌شه‌یێكی راسته‌قینه‌یه‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، چاودێری كردنی ره‌وشی سووریا یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ له‌ پێشینه‌كانی هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا. هاوشانی ئه‌وه‌ش چاودێری كردنی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منیی ئه‌لیكترۆنی و هه‌واڵی ناڕاسته‌ كه‌ ئامانج لێی درووست كردنی كاریگه‌رییه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ دیموكراسییه‌كان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51755

Your Comment

You are replying to: .
captcha