دوای کشانەوەی هێزەکانمان هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات نابێت بکرێنە ‌ئامانجى هيچ هێرشێک

بەشی سووریا- وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند: ‌دواى كشانه‌وه‌ى سوپاى وڵاتەکەی له‌ سووريا، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات نابێت بکرێنە ‌ئامانجى هيچ هێرشێکی سه‌ربازى.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆبێرت پالادينۆ، وتە‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا ڕایگەیاند: له‌گه‌ڵ هاوپەیمانەکانمان له‌ بواری جیاوازدا گفتوگۆمان كردووه‌ و باسمان لەوە‌ كردووه‌، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانمان له‌ باكوورى رۆژهەڵاتی سووريا به‌ شێوه‌يێكى ئارام به‌ڕێوه‌دەچێت و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌ ئازادکراوەکان جێبەجێ دەکرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، بە ڕوونی ڕامانگەیاندووە كه‌ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات نابێت بكرێنه‌ ئامانجى هێرشى سه‌ربازى و هێزه‌ كوردييه‌كانى ناو هه‌سه‌ده‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌.

ئەو لێدوانەی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا لە کاتێکدایە ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركيا ڕایگەیاندبوو دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا ئامادەکاری دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکانی سووریا و نایانەوێت هێزه‌ كوردييه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ بمێننه‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51751

Your Comment

You are replying to: .
captcha