بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سولهیمان سۆیڵو وهزیری ناوخۆی توركیا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، هەرکەسێک بەرپرسیاری داڕمانی ئەو باڵەخانەیەبێت سزا دەدرێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە تاكوو ئێستا ١٤ کەس گیانیان لهدهست داوه، و توانراوه ١٤ کەسی دیکەش ڕزگار بكرێن كه لهناو پاشماوەکانی باڵهخانه داڕووخاوهكهدا گیریانخواردبوو.
لەلایێکی دیکەشەوە، دوای تێپهڕینی ٤٥ کاتژمێر بەسەر ڕووداوەکەدا، گهنجێكی ١٦ ساڵ بهزیندووی لهژێر پاشماوەکانی باڵەخانە ڕووخاوەکە ڕزگارکرا.
دوێنێش دوو منداڵ دوای ١٨ کاتژمێر مانەوە لەژێر داروپەردوى باڵەخانەکەدا رزگارکران و رەوانەى نەخۆشخانە کران.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ٦ی ئەم مانگە، باڵەخانەیێکی حەوت نهۆمی لە ناوچەی کەرتاڵی بەشی ئاسیای شاری ئیستەنبوڵ داڕووخا و لەوکاتەشەوە تیمەکانی شارەوانیی ئیستەنبوڵ بەردەوامن لە گەڕان و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی بوونەتە ژێر پاشماوەکانی ئەو باڵەخانەیەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment