به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی بانكی ناوه‌ندیی ئێران كۆ بوویه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆككۆماری عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی بانكی ناوه‌ندیی ئێران كۆ بوووه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌باره‌ى دۆسێی ئابووری و دارایی و گرنگیی فراوان كردنی چالاكییه‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هه‌ر دوو وڵات کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 6ی شوباتی 2019 له ‌كۆشكی سه‌لام له ‌به‌غداد به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ عه‌بدولناسر همه‌تی سه‌رۆکی بانكی ناوه‌ندیی ئێران و شاندی یاوه‌ری كۆ بۆته‌وه‌.

هاوكات له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ‌گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسێی ئابووری و دارایی و گرنگیی فراوان كردنی چالاكییه‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هه‌ر دوو وڵات کراوه‌ و هه‌روه‌ها دووپات كرایه‌وه‌ هه‌وڵی ته‌واو بدرێت بۆ پشتیوانی له‌ پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی وه‌به‌رهێنان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51723

Your Comment

You are replying to: .
captcha