به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له نزیک سایلۆی ناوه‌ندی شاری شنگال له كاتی دروست كردنی ڕێگهیێكدا، كرێكاران ئێسک و پرووسكی چه‌ندین كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه كراوه که له‌و شوێنه گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه و له كاتی هێرشی چه‌كدارانی داعش كۆمه‌ڵكوژی لێ كراوه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست نه‌كراوه نازانرێت ته‌رمی چه‌ند كه‌س له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌دا هه‌یه.
پێشتریش له شنگال و ده‌وروبه‌ری 70 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستا هیچ لێكۆڵینهوهیێكیان له‌سه‌ر نه‌كراوه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان (Witebej)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment