پەیکەرێک بۆ پرۆفیسۆر جەمال نەبەز دروست دەکرێت

بەشی فەرهەنگ و هونەر- لە سلێمانی پەیکەرێک بۆ پرۆفیسۆر (جەمال نەبەز) دروست دەکرێت و لیژنەی ئامادەکاریی پرۆژەکانی دکتۆر جەمال نەبەزیش دەڵێن، پەیکەرەکە لە ئارامگەکەی دادەنرێت.

کوردپرێس:

لیژنەی ئامادەکاریی پرۆژەکانی دکتۆر جەمال نەبەز بڵاوی کردەوە، بەم زووانە پەیکەری زانای نێوداری کورد دکتۆر جەمال نەبەز لەسەر ئارامگەکەی دادەنرێت کە پەیکەرەکە لەلایەن ھونەرمەندی پەیکەرساز "چێنەر نزار"ەوە دروست کراوە و خاتوو نیعمەت تۆفیق مەحموود، خوشکی جەمال نەبەز خەرجییەکەی لەئەستۆ گرتووە.

پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز ساڵی 1933 لە سلێمانی لە دایك بووە. لەسەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە و دەروونزانی و فیزیا و ماتماتیكی خوێندووە. لە ئەڵمانیا زانستە سیاسییەكان و رۆژنامەڤانی و یاسای خوێندووە.

لە شارەكانی كەركووك، هەولێر، بەغدا و بەسرە وانەی گوتووەتەوە. ماوەیێكیش لە زانكۆی ئازاد لە بەرلین مامۆستا بووە.

ساڵی 1962 چووەتە ئەورووپا بۆ تەواوكردنی خوێندن و پاشان لە زانكۆكانی میونخ، ئۆزبورگ خوێندنی ئیسلامی و ئێرانناسی و شێوازی گوتنەوەی وانەی خوێندووە. بڕوانامەی دكتۆرای لە بواری مێژوودا وەرگرتووە بە لێكۆڵینەوەیێكی زانستی لەسەر میر محەممەدی رواندز.

پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز رۆژی 8/12/2018 لە شاری بەرلین كۆچی دوایی كرد.

News Code 51710

Your Comment

You are replying to: .
captcha