کوردپرێس: دره‌ختی باوباب به‌وه ناسراوه به‌رگه‌ی که‌شوهه‌وا گه‌رمه‌کان و شوێنه وشکه‌کان ده‌گرێت چوونکه توانای گلدانه‌وه‌ی بڕێکی زۆری له ئاوی هه‌یه له ناو خۆیدا.
به‌هۆی شێوازی گه‌شه‌کردنی لق و پۆپه‌کانییه‌وه ئه‌م دره‌خته وا ناو ده‌برێت که به شێوه‌ی پێچه‌وانه ڕوابێت چوونکه لقه‌کانی له‌سه‌ره‌وه هاوشێوه‌ی ڕه‌گی دره‌ختی ئاسایی وایه.
له‌به‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له هه‌ندێک وڵاتی ئه‌فریقا به دره‌ختی هه‌ڵگه‌ڕاوه یان دره‌ختی نانی مه‌یموون ناسراوه به‌ڵام به‌م دواییانه ناوێکی زانستی بۆ دانراوه به ناوی "دره‌ختی ئادانسونیه" وه‌ک ئاماژه‌یێک بۆ ناوی میشال ئادانسونی زانای فه‌ڕه‌نسی.
به‌رزیی ئه‌م دره‌خته ده‌گاته 25 بۆ 30 مه‌تر، قه‌ده‌که‌ی ده‌گاته نزیکه‌ی 15 مه‌تر ته‌مه‌نی له نێوان 2 بۆ 3 هه‌زار ساڵدایه و له وه‌رزی پاییزدا گه‌ڵاکانی ده‌ست ده‌کات به ده‌رکه‌وتن و ماوه‌ی ٩ مانگی ساڵ هیچ گه‌ڵایێکی پێوه نییه.
دره‌ختی باوباب له ناوه‌وه بۆشه و توانای گلدانه‌وه‌ی نزیکه‌ی هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و 500 لیتر ئاوی هه‌یه و ئه‌وه‌ش وای کردوووه دانیشتوووانی هه‌ندێک ناوچه‌ی ئه‌فریقا بۆ کاتی وشکه‌ساڵی سوودی لێ ببینن.
ئه‌م دره‌خته وه‌ک هه‌ر درهختێکیتر به‌ری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و ناوی "قهنقهلیس"ه و له شێوه‌ی بهڕوودایه و درێژییه‌که‌ی هه‌ندێک جار ده‌گاته 40 سانتیمه‌تر و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین سی و بی و سوود له ڕۆنی تۆی دره‌خته‌ش وه‌رده‌گیرێت بۆ خواردن.
هه‌ندێک له‌م دره‌ختانه که وشک ده‌بن دانیشتوووانی ئه‌و ناوچانه وه‌ک خانوو و شوێنی حه‌وانه‌وه سوودی لێ ده‌بینن به شێوه‌یێک هه‌ندێکیان ده‌توانرێت نزیکه‌ی 45 که‌س تیایدا دابنیشێت بۆیه له لایه‌ن دانیشتوووانی ئه‌و ناوچانه‌وه ڕێزێکی زۆری لێده‌گیرێت و زۆربه‌ی ئاهه‌نگ و بۆنه تایبه‌ته‌کانیان له سێبه‌ری ئه‌م دره‌خته‌دا به سه‌ر ده‌به‌ن.
دره‌ختی باوباب کراوه‌ته دروشم بۆ نموونه نیوه‌ی دروشمی وڵاتی سه‌نیگال له‌م دره‌خته‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment