به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 5ی شوباتی 2019 ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا پڕۆژهیاسایێکی له‌باره‌ی ڕێگری له کشانه‌وه‌ی خێرای هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا په‌سه‌ند کرد. ئه‌و کاره به ئامانجی پشتیوانی له کوردی سووریا ئه‌نجام دراوه له به‌رانبه‌ر هێرشه گریمانه‌کراوه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا.
به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ کاتژمێرێک پێش و له کاتی پێشکه‌ش کردنی گوتاری ساڵانه‌ی خۆی له کۆنگرێس جه‌ختی له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له سووریا کرده‌وه.
تره‌مپ له‌و وتهدانهیدا ئیدعای کرد که ئه‌مریکا ته‌قریبه‌ن تێکڕای ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعشی له ده‌ست ئه‌و گرووپه "خوێنمژه" له عێراق و سووریا ده‌رهێناوه و کاتی ئه‌وه گه‌یشتوووه که "شه‌ڕڤانان"ی ئه‌مریکا بگه‌ڕێنه‌وه.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا جه‌ختیشی کرده‌وه که ده‌یه‌وێت کۆتایی به ئاماده‌بوونی ئه‌مریکا له شه‌ڕه بێکۆتاکان بهێنێت.
ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکراتیک لقی سیاسیی هێزی سووریای دیموکراتیک له ژێر سه‌رکردایه‌تیی کوردی سووریا که سه‌ردانی ئه‌مریکای کردوووه و بۆ ڕاکێشانی بۆچوونی به‌رپرسانی واشنتۆن له‌پێناو به‌رده‌وامیی پشتیوانی له کوردی سووریا له به‌رانبه‌ر تورکیا هه‌وڵ ده‌دات، وه‌ک میوانی تایبه‌تی تۆلسی گابارد کاندیدی دیموکراته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ئه‌مریکا ئاماده ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment