بەهۆی گڕگرتنی خێمەکەیانەوە چوار منداڵ سووتان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی گڕگرتنی خێمەكەیانەوە، چوار منداڵی خێزانێكی ئاوارە لە كەمپی نەزراوای شاری كەركووک گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێک لە پۆلیسی كەركووک بە سبەی-ی راگەیاند: شەوی رابردوو لە كەمپی نەزراوای ناحیەی لەیلان كە شوێنی نیشتەجێی ئاوارەكانی شەڕی داعشە، بەهۆی گڕگرتنی سۆپاوە لە یەكێک لەخێمەكان، چوار منداڵی خێزانەكە سووتاون و گیانیان لەدەست داوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، دوای رووداوەكە خەڵكی كەمپەكە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی بەهانایانەوە چوون و توانراوە رێگە لەتەشەنەكردنی ئاگرەکە بگیرێت و تەرمی قوربانیەكانیش گواستراونەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری كەركووک.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51689

Your Comment

You are replying to: .
captcha