هاوپه‌یمانیی بنیاتنانه‌وه‌: عه‌بدولمه‌هدی حیزبه‌کانی له‌ دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌مریکا له‌ عێراق ئاگادار کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی بنیاتنانه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دژ به‌ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ خاکی عێراقه‌ و حیزبه‌ سیاسییه‌کانیشی له‌و دژایه‌تییه‌ ئاگادار کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د به‌لداوی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دژ به‌ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ خاکی عێراقه‌ و هه‌وڵه‌کانی بۆ ده‌رکردنی ئه‌و هێزانه‌ له‌ عێراق چڕ کردۆته‌وه‌.

ناوبراو گوتیشی: عه‌بدولمه‌هدی تێده‌کۆشێت که به‌پێی ڕێککه‌وتننامه‌ی ستراتێژیی واژۆکراوی نێوان به‌غدا- واشنتۆن ته‌نها‌ ڕاوێژکارانی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ عێراق بمێننه‌وه‌.

به‌لداوی له‌باره‌ی بێده‌نگیی عه‌بدولمه‌هدی هه‌مبه‌ر لێدوانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا گوتیشی: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ترسێت که‌ ته‌نگه‌ژه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان به‌غدا- واشنتۆن دروست بێت هه‌ر بۆیه‌ له‌ هه‌ڵوێست نواندن له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌مریکا دووره‌په‌رێزی ده‌کات.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌ ڕێگای یاسایی و دیپلۆماسییه‌وه‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و کۆتایی هێنان به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌و هێزانه‌ له‌ خاکی عێراق چڕ ده‌کاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51683

Your Comment

You are replying to: .
captcha