ئه‌مینداری پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی باسی دیدارەکەی لەگەڵ سەدام دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عه‌مرو مووسا ئه‌مینداری پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی باس له ‌دواین سه‌ردانی بۆ عێراق ده‌كات، كه‌ به‌رله‌وه‌ی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن بڕوخێت‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت-ی عه‌ره‌بی عه‌مرو مووسا، ئه‌مینداری پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند، ساڵی 2002 سه‌ردانی عێراقی كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی په‌یامی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بداته‌ سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی ڕژێمی پێشووی عێراق له‌باره‌ی سه‌ردانی پشكنه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ عێراق، گه‌ڕان بۆئه‌وه‌ی ئاخۆ عێراق خاوه‌نی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژه‌ یاخود نا.

عه‌مرو مووسا ده‌ڵێت، له‌و سه‌ردانه‌دا ڕۆژانه‌ دووچاری هه‌ڕه‌شه ‌و هه‌وڵی تیرۆركردن بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مینداری پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی باس له‌وه‌ش ده‌كات، كاتێک چاوی به‌سه‌دام حسێن كه‌وتووه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكردووه‌، ئاخۆ عێراق خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمیه‌ یاخود نا؟ له‌وه‌ڵامیشدا سه‌دام حسێن وتویه‌تی نه‌خێر، مووسا ده‌شڵێ، جارێكی دیكه‌ش هه‌مان پرسیاری له‌سه‌دام كردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و دووباره‌ وتویه‌تی نه‌خێر.

عه‌مرو مووسا ده‌ڵێ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق چاوی به‌ كۆڵن پاوڵ، وه‌زیری ئه‌وكاته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتووه‌‌ و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خۆی ‌و سه‌دام حسێنی به‌ كۆڵن پاوڵ وتووه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌ڵامی پاوڵ بۆ عه‌مرو مووسا ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ :"سه‌دام حسێن گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ تۆ ‌و كوفی ئه‌نان كردووه‌، چوونكه‌ عێراق خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمیه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51682

Your Comment

You are replying to: .
captcha