په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ مانگرتنیان ده‌ست پێكرد

به‌شی تورکیا- په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ بۆ پشتیوانی له‌ له‌یلا گوڤه‌ن له‌ هۆڵی په‌رله‌مانی تورکیا ده‌ستیان به‌ مانگرتن كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌" بۆ پشتیوانی کردن له‌ له‌یلا گوڤه‌ن هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په که‌ له‌پێناو کۆتایی هێنان به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری په‌كه‌كه‌ ماوه‌ی 90 ڕۆژه‌ مانی له‌ خواردن گرتوووه‌، له‌ هۆڵی کۆبووونه‌وه‌کانی په‌رله‌مانی تورکیا ده‌ستیان به‌ مانگرتن كرد.

په‌روین بوڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆکانی هه‌ده‌په‌ و هه‌موو په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كه‌ به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی له‌یلا گوڤه‌ن له‌ هۆڵی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستیان به‌ چالاکییه‌که‌ کرد.

سه‌رۆکی فراکسیۆنی هه‌ده‌په‌ فاتمه‌ کورتالان وته‌یێکی پێشکه‌ش کرد و ڕای‌گه‌یاند: گوڤه‌ن ئه‌ندامی ئه‌م په‌رله‌مانه‌یه‌ و 90 ڕۆژه‌ له‌پێناو سه‌روه‌ریی یاسا و کۆتایی هێنان به‌ جیاکاری و هه‌روه‌ها له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی ده‌ستی به‌ مانگرتن کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: میلله‌ت پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51679

Your Comment

You are replying to: .
captcha