بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فهرماندهی ناوهندیی سوپای ئەمریکا له بارهی دۆخی كورد له سووریا گوتی ههسهده رێگری له سهرههڵدانهوهی داعش دهكات و دووپاتیشی كردهوه، ئهوان پلانیان بۆ پاراستنی كورد له سووریا ههیه.
ناوبراو لەبارەی نیگەرانیی کوردەکان لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەحاڵێکدا کە ئەوان شانبەشانی هێزە ئەمرکییەکان شەڕی داعشیان کردووە و ژمارەیێکی زۆر قوربانییان داوە وتی: پلانێکی سەرەکیی ئەمریکا ئەوەیە گیانی ئەو کەسانە بپارێزێت کە هاوکاریی ئەمریکایان کردووە.
جۆزێف ڤۆتێل جەختی کردەوە کە ئەمریکا، نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەوانی تر بەدوای چارەسەرێکی سیاسیدان بۆ قەیرانی سووریا و ئەمریکا دەیهەوێت هاوکات لەگەڵ چارەسەری سیاسی ئاسایش و ئەمنییەتی هاوپەیمانەکانی لە سووریا کە کوردەکانن بپارێزێت.
سەرچاوە: سی ئین ئین
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment