وتەبێژى یەکێتى: لەگەڵ پارتى ڕێککەوتین ١٨ى مانگ پەرلەمانى کوردستان کۆ ببێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەعدى ئەحمەد پیرە وتەبێژى یەکێتى ڕایگەیاند، لەگەڵ پارتى ڕێککەوتوون ١٨ى مانگ پەرلەمانى کوردستان و ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکووکیش کۆ ببنەوە.

کوردپرێس:

دواى کۆبوونەوەى مەکتەبی سیاسی یەکێتى و پارتى لە هەولێر سەعدى ئەحمەد پیرە لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەى بەوەکرد، هەردوولایان ڕێککەوتوون لەسەرئەوەى ڕۆژى ١٨ى ئەم مانگە پەرلەمانى کوردستان و ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکووک لە هەمان ڕۆژدا کۆ ببنەوە.

هاوکات ڕوونیشی کردەوە، لە ڕۆژانى داهاتوو لیژنەى دیاریکراو بۆ نووسینى پرۆژە سیاسییەکە دەستبەکار ببن و لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو وەرەقەیێکى هاوبەش ئامادە بکەن و ڕێککەوتنى لەسەر بکرێت.

ئاماژەى بەوەش کردووە، بە هاوکارى حکوومەتى هەرێم و پارتى و یەکێتى کێشەکانى بەغدا چارەسەربکرێت و پارێزگارێکیش بۆ کەرکووک هەڵبژێردرێت.

هاوکات مەحموود محەمەد وتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیش ڕایگەیاند، لیژنەی ھاوبەشی نووسینی رێککەوتنی سیاسی نێوان یەکێتى و پارتی راسپێردراوە، کە لەچوارچێوەی دیدگای ھەردوو لایەن، ھەرچی زووترە پرۆژەیێک ئامادە بکرێت و لەلایەن ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتییەوە بڕیاری لێبدرێت و واژۆ بکرێت.

ئەوە کۆبوونەوەیەی یەکێتى و پارتى دواى چەندین جار دواخستن دێت دواى ئەوەى کە لە کۆبوونەوەکانى ڕابردوویاندا نەگەیشتبوونە هیچ ڕێککەوتنێک بۆ کابینەى نوێی حکوومەت.

News Code 51669

Your Comment

You are replying to: .
captcha