عەشایرەکانی ئەنبار دژی بوونی سەربازیی ئەمریکا لەو پارێزگایە دێنە دەنگ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی عەشایرەکانی پارێزگای ئەنبار دیسانەوە دژایەتیی خۆیان لەبارەی بوونی سەربازیی ئەمریکا لەو پارێزگایە ڕادەگەیەنن و ژمارەیێک لە سیاسەتوانە عێراقییەکان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی ئەنباریان داوە.

کوردپرێس:

سەفیان عەیساوی وتەبێژی نووسینگەی عەشایرەکانی پارێزگای ئەنبار لەو باریەوە وتوویەتی عەشایرەکانی ئەنبار دژی هەموو جۆرە بوونێکی سەربازیی ئەمریکا لە پارێزگاکەن و ژمارەیێک لە سیاسەتوانە عێراقییەکان هەوڵ دەدەن ئاسایشی ئەنبار تێک بدەن.

عەیساوی ئاماژەی بەوەش کرد کە عەشایرەکانی پارێزگای ئەنبار سەریان سوڕماوە کە ئەمریکا لە پارێزگاکەدا دەوریەی سەربازی ئەنجام دەدات.

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە پێویستە ئەمریکا پێبەند بێت بە مادەکانی ڕێکەوتنی نێوان بەغدا و واشەنتۆنەوە.

News Code 51642

Your Comment

You are replying to: .
captcha