ئه‌ڵمانیا مۆزه‌خانه‌که‌ی مووسڵ نۆژه‌ن ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری ڕۆشنبیری عێراق ده‌ڵێت: ئه‌ڵمانیا به‌ ناردنی ئامێر و که‌لوپه‌ل ھاوکاریی عێراق ده‌کات بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی مووسڵ که‌ به‌هۆی جه‌نگی دژ به‌ داعشه‌وه‌ زیانی زۆری به‌رکه‌وت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی وه‌زیری ڕۆشنبیری عێراق دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سریل نون باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ به ‌مه‌به‌ستی چاککردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدانی شوێنه‌واری مێژوویی، ئه‌ڵمانیا کامێرا و کۆمپیوته‌ر، فۆتۆکۆپی و چه‌ند ئامێرێکی دیکه‌ی پێشکه‌ش به‌ عێراق کردوووه‌ و وتیشی: "ئه‌م که‌لوپه‌لانه‌ له‌ گه‌ڕان به‌ دوای شوێنه‌وار له‌ ژێر زه‌وی و دووباره‌ بونیاتنانه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی مووسڵ به‌کار ده‌ھێنرێن".

حه‌مدانی گوتیشی: ئێستا ڕاھێنان به‌ کارمه‌ندانی شوێنه‌وار ده‌کرێت و له‌باره‌ی ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ش داوای ھاوکارییان له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کردوووه‌.

وه‌زیری رۆشنبیری ڕوونی کرده‌وه‌: ھه‌زار و (300) پارچه‌ شوێنه‌وار له‌ لایه‌ن ئۆردۆنه‌وه‌ ڕاده‌ست کراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ماوه‌یێکی نزیکدا ئه‌و پارچه‌ شوێنه‌وارانه‌ له‌ پێشانگایێک نمایش ده‌کرێن.

ھاوکات باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌ به‌غدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش زیانێکی گه‌وره‌ی له‌ شوێنه‌واری مێژووییی عێراق داوه‌ و وتی: "سه‌ره‌ڕای شه‌ڕی ھێزه‌کانی عێراق له‌ دژی داعش توانرا مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی له‌ به‌غدا بپارێزێت که‌ به‌ ناوه‌ندی شوێنه‌واری ئه‌و وڵاته‌ داده‌نرێت به‌ڵام له‌ دوای ئازادکردنی مووسڵ له‌ داعش دۆخه‌که‌ ته‌واو جیاواز بوو و شوێنه‌واره‌کانی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ وێران کرابوون و شێوێنرابوون".

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: ئه‌ڵمانیا ڕاھێنان به‌ فه‌رانبه‌رانی شوێنه‌واری مێژوویی له‌ عێراق ده‌کات و پڕۆژه‌یان ھه‌یه‌ بۆ پاراستنی شوێنه‌واری مێژوویی له‌ مووسڵ.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51618

Your Comment

You are replying to: .
captcha