وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا: 800 چەكداری بیانیی داعش لەلایەن هەسەدەوە دەستگیر كراون

به‌شی سووریا- وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ژمارەی ئەو چەكدارە بیانیانەی داعش ئاشكرا دەكات كەلەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە دەستگیر كراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆن رۆبەرت سۆن، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا پێنتاگۆن رایگەیاند، 800 چەكداری بیانی داعش لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە دەستگیركراون.

هەر لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگرییی ئەمریكا (پنتاگۆن) لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە، لە ئۆپراسیۆنەكانی زریانی جزیرە بۆسەر دواین مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش، لە رۆژھەڵاتی ڕووباری فورات، 800 تیرۆریستی بیانی كە لە 40 وڵاتی جیاوازەوە پەیوەندییان بە داعشەوە كردووە لە سووریا، لەلایەن شەڕڤانانی (ھەسەدە)وە بە دیل گیراون.

وتەبێژی پێنتاگۆن سەبارەت بەناسنامەی ئەو چەكدارە دەستگیراكراونەش ئاشكرایكردوە، ئەو چەكدارانە خەڵكی زیاتر لە 40 وڵاتی جیاوازی جیهانن، بێ‌ ئەوەی ناوی وڵاتەكانیان ئاشكرا بكات.

سەبارەت بەدوایین پێشهاتە سەربازییەكانی سووریا، بات شاناهان وەزیری بەرگریی ئەمریكا بەوەكالەت رایگەیاند، زیاترلە 99% ئەو ناچانەی سوریا كە لە ژێر دەستی داعشدا بوون رزگاركراون، پێشبینی ئەوەشی كردوە كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی ناوچەكانی ژێردەستی داعش لەسوریا 2 هەفتەی تر بخایەنێت.

ھاوكات دەزگای ھەواڵگریی سەربازیی عیراق ئاشكرای كردووە، تیرۆریستانی داعش لە شارۆچكەی ھەجین بەشێوەی گرووپی بچوك ھەوڵی دەربازبوون دەدەن لەو شارۆچكەیە بەرەو ناوچە بیابانەكانی نێوان سنووری سووریا و عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە عیراقییەكان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.

News Code 51610

Your Comment

You are replying to: .
captcha