کوردپرێس:
تۆڕی هه‌واڵی BBCی به‌ریتانی بڵاوی کرده‌وه که شوێنه‌وارناسانی میسر و وه‌زیری ئه‌نتیکه‌ی ئه‌و وڵاته ئاشکرایان کردوووه که 50 گۆڕی مۆمیاکراو دۆزراونه‌ته‌وه که مێژوووه‌که‌یان بۆ سه‌رده‌می به‌تله‌میه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ماوه‌ی حکومڕانیان 30 بۆ 305ی پێش زایین بوووه.
ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که گۆڕه دۆزراوه‌کان 12یان گۆڕی منداڵ بوون که له چوار ژووری ناشتندا نێژراون له چیای جه‌به‌ل تونه‌ی ناوچه‌ی ئه‌لمینیا له به‌شی باشووری قاهیره‌ی پایته‌خت.
به‌شێک له جه‌سته مۆمیاکراوه‌کان له ناو که‌تاندا هه‌ڵگیراون و به‌شێکیشیان له ناو کفن و هه‌ندێکی دیکه‌شیان له ناوی سندوقی داردا دانراون.
هه‌رچه‌نده که‌سایه‌تیی گۆڕه مۆمیاکراوه‌کان و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان دیاری نه‌کراوه به‌ڵام به‌رپرسانی میسر ڕایانگه‌یاندوووه "مۆمیاکراوه‌کان که‌سانی گرنگ بوون".
هاوکات وه‌زیری ئه‌نتیکی میسر گوتیشی: به‌پێی ئاماژه زانستییه‌کان مۆمیاکراوه‌کان له گۆڕێکی خێزانی‌دا بوون که سه‌ر به چینێکی مامناوه‌ندی کۆمه‌ڵگا بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment