به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوردی سووریا چه‌ندین جار ڕایگهیاندوووه که نایانه‌وێت له‌و وڵاته جیا ببنه‌وه به‌ڵکوو ده‌یانه‌وێت سیسته‌می سیاسی له‌و وڵاته به شێوه‌ی لامه‌رکه‌زییه‌ت بێت و ده‌وڵه‌ته خۆجێییه‌کان بتوانن ناوچه جۆراوجۆره‌کان سه‌ره‌ڕای پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌ییی خاکی سووریا به‌ڕێوه ببه‌ن.
پڕۆفیسۆر ڤێد ناندا مامۆستای زانکۆی دنور له یادداشتێکدا ئاماژه‌ی به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌کانی تورکیا کرد و نووسیی: کوردی سووریا به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی بۆته‌وه و ئه‌وان بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که ئه‌مریکا خه‌یانه‌تی له‌وان کردوووه.
ناوبراو له یادداشته‌که‌یدا که له ماڵپه‌ڕی دنورپۆست بڵاو کراوه‌ته‌وه پێی وایه که کورد له ئێستادا ڕێچارێکی نییه جگه له دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و وڵاتی ڕووسیا. ئه‌وان خوازیاری پاراستنی که‌لتوور، سوننه‌ت و باوهرهکانیانن.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانکۆی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه که ده‌کرێ له ڕووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه داواکاریی کورده‌کان بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و وه‌ده‌ستهێنانی مافی فه‌رهه‌نگی و زمانی و هه‌روه‌ها دیاریکردنی چاره‌نووس به پاساوهێنه‌ر وه‌سف بکه‌ین به‌ڵام کوردی سووریا ناتوانێت سه‌ربه‌خۆیی وه‌ده‌ست بهێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment