ڕاوێژکاری په‌رله‌مانی کوردستان: به‌غدا هه‌وڵه‌کانی بۆ ده‌رکردنی هێزه‌ بیانییه‌کان جگه‌ له‌ ئه‌مریکا چڕ بکاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری په‌رله‌مانی کوردستان داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌کات که‌ گوشار بخاته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ ده‌رکردنی تێکڕای هێزه‌ بیانییه‌کان جگه‌ له‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و وڵاته‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق جه‌وهه‌ر به‌ هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌ومی گوت: هێزه‌کانی ئه‌مریکا به‌پێی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منیی نێوان به‌غدا- واشنتۆن بنکه‌ی سه‌ربازیی یاسایییان له‌ خاکی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌ و داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش کرد که‌ گوشاره‌کانیان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ زیاتر بکه‌نه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ده‌رکردنی تێکڕای هیزه‌ بیانییه‌کان جگه‌ له‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق.

ناوبراو زیادی کرد: هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ کاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان پشتیوانییان له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ کرد و مه‌شقی سه‌ربازییان به‌و هێزانه‌ دا و پڕچه‌کیانیان کرده‌وه‌.

تارق جه‌وهه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی ئاماده‌بوونی ئه‌مریکا له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ و ده‌شڵێت: له‌ بارودۆخی ئێستادا هه‌رێمی کوردستان پێویستی به‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51587

Your Comment

You are replying to: .
captcha