مانگرتن له‌ خواردنی بێسنووری من داواکارییێکی تایبه‌ت نییه‌/ 300 به‌ندکراو له‌ زیندانه‌کانی تورکیا مانیان له‌ خواردن گرتوووه‌

به‌شی تورکیا- له‌یلا گوڤه‌ن نوێنه‌ری جۆله‌مێرگ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ نامه‌یێکدا که‌ بۆ کۆمیته‌ی ڕێگرتن له‌ ئه‌شکه‌نجه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا نووسیویه‌تی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ ماگرتنی له‌ خواردنی بێسنووری گوڤه‌ن داواکارییێکی تایبه‌ت نییه‌ و ڕای‌گه‌یاندوووه‌: بۆ ئه‌م داواکارییه‌ 300 به‌ندکراو له‌ زیندانه‌کانی تورکیا مانگرتنی بێسنووریان ده‌ست پێکردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌یلا گوڤه‌ن نوێنه‌ری جۆله‌مێرگ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) که‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی زیندانی‌کراوی په‌که‌که‌ نزیک به‌ سێ مانگه‌ مانی له‌ خواردن گرتوووه‌ له‌ نامه‌یێکدا بۆ کۆمیته‌ی ڕێگرتن له‌ ئه‌شکه‌نجه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا نووسیی: لابردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێگای دیموکراسی له‌و وڵاته‌ ده‌کاته‌وه‌ و لابردنی گۆشه‌گیرییه‌که‌ی سه‌ر ئۆجه‌لان هه‌ڤیازییێکی تایبه‌ت بۆ ئه‌وان یان هه‌ڵاوارده‌یی نییه‌. کۆتایی هێنان به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لان چاکه‌یێک نییه‌ به‌ڵکوو ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ پاراستنی پێوانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ریی قانوونه‌وه‌ هه‌یه‌. مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردنی زیندانه‌کان به‌تایبه‌تی زیندانی ئیمڕاڵی و دیکه‌ زیندانه‌ گرینگه‌کان له‌ تورکیا وه‌ک ئامرازێک بۆ سه‌رکوت کردنی ئۆپۆزسیۆن و کێشه‌ی کورد له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌ کار ده‌هنێرێت. مانگرتن له‌ خواردنی بێسنوور و بێ‌نۆبه‌ت که‌ که‌وتوووه‌ته‌ ڕۆژی ٨٢هه‌م، بۆ داواکارییێکی تایبه‌ت ده‌ستم پێنه‌کرد‌ به‌ڵکوو چالاکییێکی ڕه‌وایه‌ که‌ داوای مافێکی ڕه‌وا ده‌کات و له‌ زیندانه‌کانی تورکیاشدا 300 که‌س ئه‌م چالاکییه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن. باوه‌ڕم وایه‌ که‌ کۆمیته‌ی ڕێگرتن له‌ ئه‌شکه‌نجه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا (CPT) ماف و ئه‌رکی خۆی به ‌باشی به ‌کار دێنێت و له‌ دژی گۆشه‌گیریی ناڕه‌وای سه‌ر ئیمڕاڵی هه‌وڵه‌کانی ده‌خاته‌گه‌ڕ و چاوه‌ڕوانم که‌ ئێوه‌ به‌ ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تیی خۆتان هه‌ستن."

له‌ درێژه‌ی نامه‌که‌دا هاتوووه‌: چالاکیی مانگرتن له‌ خواردنی بێسنوور که‌ له‌ ستراسبۆرگ، ولز، که‌نه‌دا و باکووری عێراق ده‌ستی پێکردوووه‌ داواکارییێکی مه‌شرووع و ڕه‌وایه‌. له‌لایه‌ن خۆمه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌و په‌یامه‌ پاڵپشتییانه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌که‌م که‌ به‌ بۆنه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی ئێمه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌ و به‌ ناوی دۆستان و هه‌ڤاڵانمه‌وه‌ سڵاویان لێ ده‌که‌م. وه‌کوو نوێنه‌رێکی په‌رله‌مان تکاتان لێده‌که‌م که‌ بۆ لابردنی سیسته‌می گۆشه‌گیری له‌ تورکیا -که‌ ئه‌و وڵاته‌ی کردۆته‌ ده‌وڵه‌تێکی تاریک- به‌په‌له‌ هه‌وڵه‌کانتان بخه‌نه‌گه‌ڕ.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51573

Your Comment

You are replying to: .
captcha