به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا که له ساڵی 2018دا ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرینی سووریای داگیر کرد ئامانج له‌و کاره‌ی به نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌یێک وه‌سف کرد که مومکینه کوردی سووریا بۆ سه‌ر تورکیا دروستی بکات. تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کردوووه که ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتیش داگیر ده‌کات.
ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات، لقی سیاسیی هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا که به مه‌به‌ستی ڕازی کردنی ئه‌مریکا بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له سووریا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی کردوووه به ڕۆژنامه‌ی ئینگلیزی زمانی نه‌شناڵی ئیماراتی گوت: ئێمه له ئێستادا هه‌وڵه‌کانمان بۆ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ تورکیا چڕ کردۆته‌وه به‌ڵام هێشتا ڕوون نییه له‌وه‌دا سه‌رده‌که‌وین یان نا.
تورکیا هۆکاری دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ کوردی سووریا به وابه‌سته‌ییی ئه‌وان به پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) ده‌زانێت که له ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ تورکیا شه‌ڕ ده‌که‌ن به‌ڵام ئیلهام ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت که هه‌یکه‌لییه‌تی سه‌ره‌کیی هێزی کوردی سووریا له هاووڵاتییانی سووری پێکهاتوووه.
ناوبراو ڕوونی کرده‌وه: له ساڵی 2014 که داعش هێرشی کرده سه‌ر شاری کوردنشینی کۆبانێی سووریا زۆربه‌ی هاووڵاتییانی کوردی تورکیا ته‌ڤلی ڕیزه‌کانی هێزی کوردی سووریا بوون و هێشتاکه‌ش له ڕیزی ئه‌و گرووپه‌دان به‌ڵام ئه‌وان کوردی تورکیان نه‌ک په‌که‌که. ئه‌وان بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ داعش هاتنه سووریا و له کاتێکدا ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه کۆتایی پێبێت له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان له سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا گفتوگۆ ده‌که‌ین.
ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ی تێڕوانینی ئه‌مریکا هه‌مبه‌ر کورده‌کان پاش کشانه‌وه‌یان له سووریا ده‌ڵێت: "ئه‌مریکا دوو ئامانج پێوشوێنگری ده‌کات؛ یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که کشانه‌وه‌که له‌ناکاو نه‌بێت و دووهه‌م ئه‌وه‌ی که هێرشێکی دیکه دژ به کوردی سووریا ئه‌نجام نه‌درێت و داگیرکردنی ناوچه‌کانمان ڕوو نه‌دات".
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه که کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا جیدییه به‌ڵام هیچ واده‌یێکی بۆ دیاری نه‌کراوه.
هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات ئاماژه به‌وه ده‌کات که دروستکردنی ناوچه‌ی هێمن له باکووری سووریا جگه له چاودێری و به‌ڕێوه‌بردنی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه.
ناوبراو گوتیشی که له دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریکادا تاوتوێی بابه‌تی دروستکردنی ناوچه‌ی ئه‌من نه‌کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment