به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لێدوانه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌کانی به‌رپرسانی دوو حیزبی پارتی و یه‌کێتی و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌و دوو حیزبه وه‌کوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان که زیاترین ڕۆڵ له پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ ده‌گێڕن، دوورنواڕی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ زیاتر له ڕابردوو گوماناوی کردوووه. له بارودۆخی ئێستادا باس له پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ له چه‌ندین مانگی داهاتوودا ده‌کرێت و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌وڕووی قه‌یرانی سیاسی بکاته‌وه. هاوپه‌یوه‌ند به هۆکاری بێئاکامیی هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ له هه‌رێمی کوردستان، کاندید کردنی مه‌سروور بارزانی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت و پێشینه‌ی ئه‌منیی ناوبراو و هه‌روه‌ها کێشه‌کانی به‌رده‌م سه‌رۆک وه‌زیران له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو، وه‌ده‌ست هێنانی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی و گریمانه‌ی هه‌بوونی جیاوازیی ڕاوبۆچوون و لایه‌نه ڕکابه‌ره‌کان له پارتی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ دوکتۆر مه‌حموود عوسمان سیاسه‌توانی کۆنه‌کاری کورد کردوووه که له خواره‌وه دێت؛
* هۆکاری بێئاکامیی هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستان
مه‌حموود عوسمان سیاسه‌توانی کوردی عێراق له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا له‌باره‌ی به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت له هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چوار مانگ له به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان ڕای‌گه‌یاند: پرسه‌که زۆری خایاند به‌ڵام به قیاسی عێراقی تازه ئه‌و عێراقه‌ی که پاش سه‌دام دروست بوووه زۆر نییه. له زه‌مانی سه‌دامدا سه‌دام به یه‌ک ڕۆژ ده‌یگوت فلان پرس و فلان بابه‌ت و فلان شت جێبه‌جێ بکه‌ن و فلان که‌سانیش ببنه وه‌زیر و چیدی وه‌زاره‌ت دروست ده‌بوو به‌ڵام له‌م زه‌مانه‌ی پاش سه‌دامدا فێر بووین هه‌موو جارێک هه‌فت مانگ و هه‌شت مانگ ده‌خایێنێت و له به‌غدا وایه و ئێستایش له هه‌رێمی کوردستان فێر بووین. ئه‌م پرسه به قه‌ناعه‌تی من شتێکی خراپه. من ئومێده‌وارم ئه‌و شته‌ی که بینیومه له براده‌رانی هه‌رێم که‌وا زووتر بتوانن ڕێکبکه‌ون.
ناوبراو زیادی کرد: یه‌کێتی و پارتی وه‌کوو دوو حیزبی سه‌ره‌کی که ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر بتوانن ڕێکبکه‌ون که به‌هۆی کێشه‌کانی نێوانیانه‌وه تا ئێستا به ته‌واوی نه‌یانتوانیوه ڕێکبکه‌ون، پرسه‌که ده‌توانرێت به زوویی جێبه‌جێ بکرێت به‌ڵام ئه‌و دوو هێزه سه‌ره‌کییه تا ئێستا ڕێکنه‌که‌وتوون و بێ یه‌کتریش ناتوانن یه‌عنی ده‌بێت هه‌ردوولا له حکوومه‌ته‌که‌دا بن و به‌یه‌که‌وه حکوومه‌ته‌که پێکبهێنن. ئێمه‌یش ئومێده‌وارین له یه‌ک تا دوو مانگی داهاتوودا په‌رله‌مان بکه‌وێته ئیش و حکوومه‌ته‌که‌یش پێک‌بێت و کێشه‌کانی خه‌ڵک چاره‌سه‌ر و له‌لایه‌ێکی دیکه‌شه‌وه کێشه و ناکۆکییه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراقیش چاره‌سه‌ر بکرێت.
* کاندیدکردنی مه‌سروور بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆکی حکوومه‌ته باشه
مه‌حموود عوسمان له‌باره‌ی کاندیدکردنی مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆکی حکوومه‌ت گوتی: من پێموایه گۆڕانکاری باشه، نێچیرڤان بارزانی بۆ ماوه‌یێکی زۆره که پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌وری خۆی بینیوه و ئێستاش ده‌یانه‌وێت گۆڕانکاری بکه‌ن، شه‌خسێک بخه‌نه جێگای شه‌خسێکی‌تر. کاک نێچیرڤان بچێته سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم و مه‌سروور بارزانی ببێته سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم، به ڕای من گۆڕانکارییه‌که خراپ نییه و خه‌ڵکیش گۆڕانکاری پێ باشه.
* پێشینه‌ی ئه‌منیی مه‌سروور بارزانی و سه‌قامگیریی له‌رزۆک له عێراق و هه‌رێمی کوردستان
ناوبراو هاوپه‌یوه‌ند به گرینگایه‌تیی دیاری‌کردنی مه‌سروور بارزانی به پێشینه‌ی ئه‌منییه‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به سه‌قامگیریی له‌رزۆک و دۆخی ئه‌منی له هه‌رێمی کوردستان و عێراق کرد به بۆنه‌ی به‌رده‌وامیی ئاماده‌بوونی داعش و ناکۆکییه سیاسییه‌کان له عێراق و ڕای‌گه‌یاند: له‌باره‌ی وه‌زعی ئه‌منیشه‌وه خۆتان ئه‌زانن که ئه‌مه بابه‌تێکی گرینگه. هه‌رێمی کوردستان و عێراق به ته‌واوی هێشتا سه‌قامگیر نیین له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌بێت مه‌سروور بارزانی له‌و پێشینه ئه‌منییه ئیستیفاده بکات له پۆسته تازه‌که‌یدا و ئێمه‌یش ئومێدی سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین.
* سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی هه‌رێمی کوردستان و کێشه‌کانی حکوومه‌تی ئاینده
مه‌حموود عوسمان له‌باره‌ی ئه‌و کێشانه‌ی که حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی مه‌سروور بارزانییه‌وه به‌ره‌وڕووی ده‌بێته‌وه، جه‌ختی کرده‌وه: مه‌سروور بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌وڕووی کێشه و بابه‌تگه‌لێکی زۆر ده‌بێته‌وه و زۆر شتی له به‌رده‌مدا‌یه که ده‌بێ ئه‌نجامی بدات وه‌کوو به‌ربه‌ره‌کانێی گه‌نده‌ڵی، کێشه‌ی هاووڵاتییان، کێشه‌ی مووچه، کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا و زۆر شتی دیکه هه‌یه که ئه‌بێت هه‌وڵی بۆ بدات و ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه ئه‌نجام نه‌دات سه‌رکه‌وتوو نابێت.
* دانیشتنی نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر کورسیی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
نوێنه‌ری چه‌ندین خولی په‌رله‌مانی عێراق هاوپه‌یوه‌ند به دیاری‌کردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و په‌یوه‌ندیی ئه‌و کاندیداتۆرییه له‌گه‌ڵ پاراستنی هاوسه‌نگی له نێوان لایه‌نه نێوخۆیییه‌کانی پارتی و بابه‌تی جێناکۆکیی نێوان حیزبه ڕکابه‌ره‌کان له کوردستان گوتی: ئه‌مه شتێکه که پارتی خۆی داناوه. ئه‌و حیزبه خاوه‌نی زیاترین کورسییه و 45 کورسی هه‌یه و گه‌وره‌ترین حزبێکه له هه‌ڵبژاردندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ش حه‌قی هه‌یه ئه‌و گۆڕانکارییه ئه‌نجام بدات و ئه‌و دۆستانه ده‌ستنیشان بکات به‌و شێوه‌یه که ده‌یه‌وێت. کاک مه‌سعوود خۆی کاندید ناکاته‌وه بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم و ئه‌م جاره‌یان نێچیرڤانیان کاندید کردوووه و بڕیار وایه که ئه‌م جاره‌یان له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و وه‌کوو زه‌مانی کاک مه‌سعوود نییه که میلله‌ت هه‌ڵیببژێرێت و بڕیار وایه که ده‌سه‌ڵاته‌کانی سنووردار بکرێت و ئه‌و یاسایانه که لابراوه له په‌رله‌مان دووباره بیخه‌نه‌وه کار وه‌کوو ئه‌وه‌ی که سه‌رۆکی هه‌رێم له به‌رانبه‌ریدا لێپرسراوه بێت. به قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه شتێکی خراپ نابێت. به هه‌ر حاڵ به ڕه‌ئی من ئه‌و وه‌زعه‌ی که له پێشه‌وه‌یه گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه به‌یه‌که‌وه هاوکار بن.
* سێ گۆشه‌ی حیزب، عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه له پارتی
مه‌حموود عوسمان گوتیشی: ئه‌وه‌ی که من مه‌علووماتم هه‌بێت پارتی باڵ باڵێنه‌ی زۆری تێیدا نییه چوونکه به سێ شت به‌یه‌که‌وه به‌ستراوه؛ یه‌که‌م حیزب، دووهه‌م عه‌شیره‌ت و سێهه‌م بنه‌ماڵه. ئه‌و سێ په‌یوه‌ندییه به‌یه‌که‌وه به‌ستراون و وه‌کوو حیزبه‌کانی دیکه نیین که به ئاسانی له یه‌کتر بترازرێن. هه‌روه‌ها به ڕای من بوونی کاک مه‌سعوودیش زۆر گرنگه چوونکه سه‌رپه‌رشتی کاره‌کان ده‌کات.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ و دابه‌ش‌کردنی پۆست له نێوان که‌سایه‌تی و حیزبه‌کان گرینگ ئه‌وه‌یه که میلله‌ته‌که هه‌ست به سه‌رکه‌وتوویی بکات یه‌عنی حکوومه‌تی سه‌رکه‌وتوو حکوومه‌تێکه که میلله‌ته‌که‌ی ڕازی بکات، کێشه‌کانی میلله‌تی حه‌ل بکات و میلله‌ت لێی ڕازی بن. منیش ئومێده‌وارم حکوومه‌ت ده‌رسی له ڕابردووی وه‌رگرتبێت و کێشه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ میلله‌ت و له‌گه‌ڵ به‌غدا بتوانن چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
داگرتن و داڕشتنه‌وه: به‌شی کوردیی ئاژانسی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment