بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕێوڕەسمی کۆتایی هێنان بە پڕۆژەی نەخۆشخانە تایبەت بە پێشمەرگە لە هەولێر جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە بە هەواڵنێرانی وت: "یەكێک لە داواكاریەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كە بەردەوام جەختی لەسەركردۆتەوە لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، تایبەتە بەناردن و دابین كردنی پێداویستیەكانی هێزی پێشمەرگەیە.
ناوبراو وتیشی: لەو چوارچێوەیەشدا ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لەسەركردۆتەوە دابین كردنی چەک و تەقەمەنی و سەرجەم پێداویستییە سەربازییەكانە، چوونكە مەترسیەكانی داعش لەسەر ناوچەكە هەر ماوە.
زیاتر لەبارەی مەترسیەكانی گرووپی تیرۆریستی داعشەوە وتی: "نەک هەر مەترسی ڕووبەڕوبوونەوە هەیە، بەڵكوو مەترسیەكانی ئەو گرووپە تیرۆریستیە لەسەر تەواوی ناوچەكە هەر ماوەو بۆ یەک ساتەوەختیش لە هیچ جێگەیێک مەترسی ڕووبەڕوبوونەوەی داعش تەواو نەبووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment