بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەوە کە بڕیارە لە شەشى شوباتى داهاتوو لە واشنتۆن بەڕێوەبچێت، رایگەیاندوە؛ نوێنه‌رانی 79 وڵاتی ئه‌ندام لە هاوپه‌یمانێتى نێودەوڵەتى دژى داعش به‌شداریی ده‌كه‌ن مایک پۆمپیۆ دوایین خاڵ كه له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە له سوریا و عێراق پێیگه‌یشتون دەخاتەڕوو.
وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لەو راگەیێندراوەدا روونی کردوەتەوە کە پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داعش دووباره له سووریا و عێراق سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن بۆ له ناوبردنی دوایین به‌شی داعش كه ماوه، له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنی ئامانجه جیهانییه‌كانی.
دوایین كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتیەکە له 12ی ته‌مووزی ساڵى رابردوو له بڕۆكسل به‌ڕێوه‌چوو، بەڕیوەچوونى ئەم کۆبوونەوەیەش لەکاتێکدایە بەرپرسانى باڵاى ئەمەریکا جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەنگاو دەنرێت بۆ کۆتایى هێنانى تەواوەتى بە داعش، بەڵام نایشارنانەوە هێشتا مەترسى رێکخراوەکە کۆتایى نەهاتووە.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment