به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دکتۆر ھێمن حه‌سۆ میرخان سه‌رۆکی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانکۆی کوردستان- ھه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: بڕیاره له ئاینده‌یێکی نزیکدا ئه‌نیستیتۆی کوردی له ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دابمه‌زرێت که ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره دامه‌زراوه‌یێکی وه‌ھا گرنگیی کوردی له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا بکرێته‌وه و ڕۆڵی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان ھه‌رێمی کوردستان و ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
سه‌رۆکی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانکۆی کوردستان- ھه‌ولێر گوتیشی: "ئه‌نیستیتۆی کوردی به ھاوبه‌شی له نێوان زانکۆی کوردستان- ھه‌ولێر و زانکۆی میزووری له ئه‌مه‌ریکا ده‌کرێته‌وه و پڕۆژه‌یێکی ھاوبه‌شه، جگه له‌وه‌ی له ڕووی سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه سوودێکی زۆری ده‌بێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه پاڵپشتی بۆ ھه‌رێمی کوردستان به ده‌ست دێنین."
میرخان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد: "فێرکردنی زمانی کوردی ده‌بێـت بۆ دیپلۆماتکارانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وانه‌یشی له جیھانی ئه‌منی و سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریکادا کار ده‌که‌ن، چوونکه بۆ ھه‌موو زمانه‌کانی دیکه ده‌زگا و دامه‌زراوه هه‌یه، ته‌نیا زمانی کورد نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه کردنه‌وه‌ی ئه‌نیستیتۆی کوردی ھه‌نگاوێکی گرینگ ده‌بێت به‌تایبه‌تی ئه‌و ئه‌مه‌ریکییانه‌ی ده‌یانه‌وێ له عێراق و ھه‌رێمی کوردستان کار بکه‌ن چ وه‌ک دیپلۆماتکار و چ وه‌ک لایه‌نی سه‌ربازی فێری زمانی کوردی ده‌کرێن."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment