بینالی یڵدرم ده‌ست له‌ پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌کێشێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا و كاندیدی ئاكپارتی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبۆڵ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان وتی: "له‌و كاته‌وه‌ كه‌ ده‌ستمان كرد به‌ ناونووسی، واز له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌هێنم".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بینالی یڵدرم له‌ دیمانه‌یێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNN Türk جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "له‌گه‌ڵ سه‌ردانی كردنی پارته‌كه‌‌م بۆ ناونووسینی هه‌ڵبژاردنه‌كان، داواكاری وازهێنانم له‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشكه‌ش ده‌كه‌م".

یڵدرم گوتیشی: "بۆ من پرسی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌ ڕێكه‌وتی 18ی شوبات كۆتایی پێهاتوووه‌ و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌م ته‌واو بوووه‌".

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ڕاشی‌گه‌یاند: "هه‌ڵوێستی من دیاره‌. هه‌ڵوێسته‌كه‌م خزمه‌ته‌ به‌ میلله‌ت. له ‌هه‌ڵوێسته‌كه‌دا كێشه‌یێک نییه‌. هه‌ڵوێست شتێكه‌ و بێ‌ئیراده‌یی شتێكی‌تره‌. من كه‌سێكی بێ‌ئیراده‌ نین. خزمه‌ت وه‌ک په‌رستن وایه‌. میلله‌ته‌كه‌م چی گوتبێت ئه‌وه‌ ده‌كه‌م".

بینالی یڵدرم له‌باره‌ی دیاری نه‌كردنی كاندیدی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه، گوتی: "با كه‌س ده‌نگی كورده‌كان وه‌ک كه‌وی ناو جانتا ته‌ماشا نه‌كات، ئه‌مه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌بینینه‌وه‌".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51487

Your Comment

You are replying to: .
captcha