کوردپرێس:
جەلال قەڵاشاخانی بەڕێوەبەری ئیدارەی ڕۆشنبیریی پارێزگای کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: 7 شانۆی شانۆکارە کوردستانییەکان بۆ بەشی پارێزگاکان لە خولی سیو حەوتەمی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی فەجر پاڵێوراوە کە بریتین لەمانەی خوارەوە: "باوەڵ" بەرهەمی موختار محەمەدی لە مەریوانەوە. "بازنە و چوارگۆشە" لە دەهێنانی ئەفشین خدر لە سنەوە. "سەبارەت بە تۆپێک" بەرهەمی مووسا هدایەتی لە قورەوەوە. "ساڵەو ساڵ" بەرهەمی سۆران حسێنی لە مەریوانەوە. ئەم سێ بەرهەمە خەڵاتکراوی سێزدەهەمین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بوون کەپاڵێوراون بۆ خولی سی و حەوتەمی فستیڤاڵی فەجر.
بەڕێوەبەری ئیدارەی ڕۆشنبیری گوتیشی دوو بەرهەمی دیکەی پاڵێوراو بریتین لە: "کچە سەتڵییەکە" بەرهەمی فاتێح بادپەروا لە مەریوانەوە و "هەموومان حاڵمان باشە" بەرهەمی فەرزاد حەسەن میرزایی و سامان مێهران لە بانەوە کە هەردووک بەرهەمەکان خەڵاتکراوی خولی پانزدەهەمی فستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment