ئەمریکا ڕێگریی کرد لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی عێراق لە سووریا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژنامەیێکی عێراقی ئاشکرای دەکات ئۆپەراسیۆنی سەربازیی عێراق لە سەر سنووری سووریا بۆ پاکسازیی داعش بە هۆی ڕێگری کردنی ئەمریکا هەڵوەشێنرایەوە ئەوەش بە بۆنەی بەشداریی کردنی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی عێراقیی ئەلمەدی لە ڕاپۆرتێکدا جەختی کردەوە ڕکابەرییێکی قورس لە نێوان ئەمریکا و هێزەکانی حەشدی شەعبیدا هەیە بۆ کۆنترۆڵ کردنی سنووری درێژی نێوان عێراق و سووریا و لەم دواییەشدا بووە هۆی پەکخستنی ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی سەربازیی عێراق بۆ پاکسازیی ناوچەکە لە تیرۆریستانی داعش.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە بۆ ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە ئامادەکارییێکی گەورە کرابوو و چاوەڕوان دەکرا دووشەممەی حەفتەی ڕابردوو بەڕێوە بچێت، بەم حاڵەوە حکوومەتی عێراق لە سەروبەندی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەدا بڕیاری وەستاندنی دا.

ئەلمەدی دەنووسێت هۆکاری سەرەکیی هەڵوەشاندنەوەی ئۆپەراسیۆنەکەی هێزەکانی عێراق دژایەتی کردنی ئەمریکا بوو لەگەڵ بەشداریی حەشدی شەعبیدا و ئەمریکا دەیویست تەنها حەشدی عەشایری بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بکات.

ئەوەش لە حاڵێکدایە کە نزیک بە 20 هەزار هێزی عێراقی ئامادەکارییان بۆ ئەنجامی ئۆپەراسیۆن کردبوو و بڕیار وا بوو کە بە قووڵایی 80 کیلۆمەتر داخڵی خاکی سووریا ببنەوە و ئۆپەراسیۆنەکە لە ئەلقائێمی عێراق تا هەجینی سووریای دەگرتە بەر، بەڵام گوشاری واشنتن لەسەر بەغدا ڕێگریی لەو کارە کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51459

Your Comment

You are replying to: .
captcha