به‌رپرسێکی پارتی: داعش چه‌ند ناوچه‌یێکی پارێزگای دیاله‌ی کۆنتڕۆڵ کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی ناوچه‌ی برایه‌تی له‌ سنووری قه‌زای خانه‌قین ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ داعش چه‌ند ناوچه‌یێكی كۆنتڕۆڵ كردوووه و هێزی ئه‌مریکیش چوونه‌ته‌ ناوچه‌ی جه‌له‌ولای سه‌ر به‌و پارێزگایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عامر ڕه‌فعه‌ت به‌رپرسی ناوچه‌ی برایه‌تی له‌ سنووری قه‌زای خانه‌قین به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌ تیرۆریستانی داعش چه‌ند ناوچه‌یێكی سوننه‌نشین و شیعه‌نشینیان كۆنتڕۆڵ كردوون و مه‌ترسی ھه‌یه‌ ناوچه‌ی دیكه‌یش كۆنتڕۆڵ بكه‌ن چوونكه‌ ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانای پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌یان نییه‌.

ڕه‌فعه‌ت گوتیشی: داعش له‌و ناوچانه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆیان به‌ قه‌نناس ته‌قه‌ له‌ شیعه‌ و سوننه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان نییه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: ھێزێكی ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ و سه‌ردانی جه‌له‌ولا و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌یان كردوووه‌ به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا شوێنی نیشته‌جێبوونیان دیار نییه‌ و ته‌نیا سه‌ردانی باره‌گا كۆنه‌كانی خۆیان كردوووه‌.

له‌ دوای ڕووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر جارێكی دیكه‌ له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ھه‌رێمی كوردستان داعش سه‌ری ھه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51458

Your Comment

You are replying to: .
captcha