به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عامر ڕه‌فعه‌ت به‌رپرسی ناوچه‌ی برایه‌تی له سنووری قه‌زای خانه‌قین به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له سنووری پارێزگای دیاله تیرۆریستانی داعش چه‌ند ناوچه‌یێكی سوننه‌نشین و شیعهنشینیان كۆنتڕۆڵ كردوون و مه‌ترسی ھه‌یه ناوچه‌ی دیكه‌یش كۆنتڕۆڵ بكه‌ن چوونكه ھێزه ئه‌منییه‌كان توانای پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌یان نییه.
ڕه‌فعه‌ت گوتیشی: داعش له‌و ناوچانه به ئاره‌زووی خۆیان به قه‌نناس ته‌قه له شیعه و سوننه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و هێزه ئه‌منییه‌كانیش توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان نییه.
ناوبراو ده‌شڵێت: ھێزێكی ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه و سه‌ردانی جه‌له‌ولا و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌یان كردوووه به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا شوێنی نیشته‌جێبوونیان دیار نییه و ته‌نیا سه‌ردانی باره‌گا كۆنه‌كانی خۆیان كردوووه.
له دوای ڕووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر جارێكی دیكه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ھه‌رێمی كوردستان داعش سه‌ری ھه‌ڵداوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment