به‌رهه‌م ساڵح و حه‌یده‌ر عه‌بادی جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانی له‌ کارنامه‌ی حکوومه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته‌ کۆ بوویه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر پشتیوانی له‌ کارنامه‌ی حکوومه‌ت بۆ جێگیربوونی پاوه‌جێیی کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 28ی کانوونی دووهه‌می 2019 د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازی كرد له حه‌یده‌ر عه‌بادی ‌سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر و سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته‌ و له‌‌ دیدارێكدا باس له ‌گرنگیی كاراكردنی كاری په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و پشتیوانیی كارنامه‌ی حكوومه‌ت بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌کییه‌کان کرا.

به‌رهه‌م ساڵح باسی له ‌بارودۆخی وڵات و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و پێویستی لێكتێگه‌یشتن له ‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی گرژییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆ کێشه‌کان کرد و هاوكات ته‌ئكیدی له‌ پابه‌ندبوون به ‌ده‌ستوور وه‌ک بنه‌مایێک بۆ چاره‌سه‌ری گشت گرفته‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرده‌وه‌.

له ‌لای خۆیه‌وه‌ حه‌یدر عه‌بادی پێزانینی خۆی بۆ هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح له‌ پێناوی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌کان و یه‌كڕیزی نیشتمانی و سه‌رخستنی زمانی دیالۆگ بۆ بونیادنانی عێراقێكی دیموكراسی ده‌ربڕیوه‌.

سه‌رچاوه‌: مه‌وازین نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51456

Your Comment

You are replying to: .
captcha