هێزێکی ئەمریکی  بۆ دەستگیرکردنی ئەبووبەکر بەغدادی نێردراوەتە سووریا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەنگۆی گەمارۆدانی خەلیفەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەلایەن هێزێکی ئەمریکییەوە، بڵاو دەبێتەوە ئەوەش بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامە "العربی الجدید".

کوردپرێس:

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (ئەلعەرەبی جەدید)، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو هێزێکی ئەمریکی لە عێراقەوە چووەتە کوردستانی سووریا و دواتر گەیشتووەتە پارێزگای دێرەزوور لە باشووری رۆژهەڵاتی سووریا.

رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی باڵای سەربازیی عێراقی بڵاوی کردووەتەوە، کە هێزێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکە چووەتە دێرەزوور.

هەروەک ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندووە، کە هێزە ئەمریکییەکان زانیارییان لەبارەی بوونی ئەبوبەکر بەغدادیی خەلیفەی داعش لە پارێزگای دێرەزوور پێ گەیشتووە، بۆیە چوونەتە ناوچەکە.

عەرەبی جەدید ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەبوبەکر بەغدادی لە شوێنێکە لەنێوان ناوچەکانی باغوز، مەڕاشیدە و سەفافینە و بیابانی ئەلبوکەمال لە گوندەوارەکانی دێرەزوور و هێزە ئەمریکییەکەش لە رووبەری 10 کیلۆمەتردا، گەمارۆیان داوە.

سەرچاوە سەربازییە عێراقییەکە پێی وایە ئەو هێزە ئەمریکییەی چووەتە دێرەزوور و گەمارۆی ئەبوبەکر بەغدادی داوە، هەمان ئەو هێزەیە، کە پێشتر لە مانگی 5ـی 2011، ئوسامە بن لادنی سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدەیان لە پاکستان کوشت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51417

Your Comment

You are replying to: .
captcha