بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوە، بەنیازە بانگھێشتی فاتح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لە بەغدا بكات و ناڕەزایەتی لەسەر رووداوەكە پێ رابگەیەنرێت و هەروەها وەزارەتی دەرەوە ھیواخوازە رووداوی لەم شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.
دوێنێ بەشێک لە دانیشتووانی شیلادزێ وەک ناڕەزایەتی دەربڕین دژی شەڕی توركیا و پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی ئەو دەڤەرە كە بەو ھۆیەوە چەند ھاووڵاتییێكی سڤیل گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیێكی دیكەش بریندار بوون، خۆپێشاندانێكیان رێكخست و داوایان لە ھەردوولا كرد ئەو ناوچەیە جێ بھێڵن، بۆ ئەوەی چیتر خەڵک نەبێتە قوربانی، پاش ئەوەی خۆپیشاندەران چوونە سەر بارەگاكانی ھێزەكانی توركیا لەو سنوورە خۆپێشاندانەكە پشێوی لێكەوتەوە و چەند كەسێكیش كوژران و بریندار بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment