به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا که سه‌ردانی ئه‌رزه‌ڕۆمی کردوووه له کۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی به‌ربژێرانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی پارتی داد و گه‌شه له‌و پارێزگایه وتارێکی پێشکه‌ش کرد و ئاماژه‌ی به گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی سووریا کرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی که له نزیک سنووره‌کانی ئێمه له‌گه‌ڵ سووریا ڕوو ده‌دات ته‌نها په‌یوه‌ندیی به سووریاوه نییه و په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌شه‌وه هه‌یه. له گۆڕانکارییه‌کانی عێراقیش هه‌ندێک به‌رنامه له‌باره‌ی تورکیاوه له‌ئارادایه. له‌و که‌سانه‌ی که به‌ڵێنی پاککردنه‌وه‌ی تیرۆریستانیان له مه‌نبه‌ج به ئێمه دابوو داوا ده‌که‌ین به‌ڵێنه‌کانیان جێبه‌جێ بکه‌ن. سه‌بر و تاقه‌تی ئێمه بێ‌سنوور نییه. تا هه‌تایی چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێکردنی ئه‌و به‌ڵێنانه نابین که به ئێمه دراوه. ئێمه چاوه‌ڕوانین ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌من یان ناوچه‌ی په‌رژین به ئێمه دراوه له چه‌ند مانگی داهاتوودا جێبه‌جێ بکرێت ئه‌گینا ئێمه خۆمان ناوچه ئه‌منه‌که دروست ده‌که‌ین. داوا له هاوپه‌یمانه‌کانمان ده‌که‌ین که پشتیوانیی لۆجستیکی له هه‌وڵه‌کانی تورکیا بکه‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان توانای پێویستی بۆ دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من نییه و ده‌توانین ئه‌و بابه‌ته به تێڕوانین بۆ سه‌ر چه‌ندین نموونه‌ی ڕابردوو بسه‌لمێنین. تورکیا ته‌نها هێزێکه که ده‌توانێت کاره ئه‌منییه‌تییه‌کان ئه‌نجام بدات. ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانیشی به‌دواوه ده‌بێت و کۆنتڕۆڵی ئێستای ناوچه‌که‌ش ده‌بێ له ده‌ستی ئێمه‌دا بێت ئه‌گینا هه‌ر پێشنیارێک که به ئێمه بدرێت ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه و ئه‌گه‌ر خهسارێکیشی هه‌بێت ئاماده‌ین قه‌ره‌بووی بکه‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment