بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کانوونی یەکەمی 2018وە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی 2200 هێزی ئەمریکی لە سووریا داوە، کوردەکان بە دوای چارەسەرێکدا دەگەڕن بۆ ڕێگری کردن لە ئەگەری هێرشی تورکیا کە ئەوان وەکوو تیرۆریست و لقی پەکەکە ناو دەبات.
بەرپرسانی کوردی سووریا دەڵێن هەوڵ دەدەن کە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا لەسەر ئیدارەدانی ناوچە کوردنشینەکان بگەنە ڕێککەوتن تا هەم سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی ئەو ناوچانە بپارێزن و هەم ڕێگری بکەن لە ئەگەری هێرشی تورکیا.
ئیلهام ئەحمەد، لە بەرپرسانی باڵای کوردی سووریا لەم دواییەدا سەردانی واشنتن-ی کردووە تا لەبارەی درێژەی پشتگیریەکانی ئەمریکا لە کوردەکان متمانە بەدەست بێنێت.
ناوبراو لە لێدوانێکیدا لەگەڵ بلومبێرگ ئەمریکای کردۆتە بەردەنگ و وتوویەتی: ئەوان دەبێت پێش کشانەوە لە سووریا، بەستێن بۆ ڕێککەوتنی کورد و تورکیا فەراهەم بکەن و ڕێگاچارەی سیاسی بۆ داهاتووی سووریا و کوردەکان بدۆزنەوە.
ئیلهام ئەحمەد هۆشدار دەدات کە ئەگەر ئەمریکا پێش چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا ئەم وڵاتە چۆڵ بکات شەڕێکی دیکە داوێنی سووریا دەگرێتەوە.
ئەم بەرپرسە باڵای کوردانی سووریا لەبارەی دانووستانی کوردەکان لەگەڵ حکوومەتی سووریا دەڵێت: کوردەکان پێیان خۆشە لەگەڵ حکوومەتی سووریا بە سەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد ڕێکبکەون تا ئەوەی کە سوپای تورکیا بە سەرکردایەتیی ئەردۆغان هێرشیان بکاتە سەر.
ئیلهام ئەحمەد لەباەری وردەکاریی گفتوگۆکان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی دیمەشق بە بلوومبێرگی وت: کوردەکان نخشەڕێگایێکی 11 مادەییان ڕادەستی دیمەشق و مۆسکۆ کردووە تا بەپێی ئەو نەخشەڕێگایە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان لە بارکووری سووریا بلکێندرێت بە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی حکوومەتەوە. ئەڵبەت دەبێت سیستەم بە شێوی لامەرکەزییەت بێت و جەختی کردەوە کوردەکان خوازیاریی سەروەریی خاکی سووریان و نایانەوێت لەم وڵاتە جوردا ببنەوە.
ناوبراو دەڵێت کوردەکان زۆر دڵخۆش بە دانووستان لەگەڵ حکوومەتی سووریا نین بەڵام ناچارن لە نێوان هێرشی تورکیا و دانووستان لەگەڵ حکوومەتی سووریا ڕێگای دووهەم هەڵبژێرن.
ئەم بەرپرسە باڵای کوردی سووریا لەبارەی دروست کردنی ناوچەی ئارام کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا باسی لێکردووە دەڵێت: ئەم ناوچە بۆ کوردەکان ئارام نییە، ئەگەر هێزی تورکیا کونترۆڵی ئەم ناوچەیە بەدەستەوە بگرن ئەوا کوردەکان بۆ دروست کردنی ناوچەی ئارام بەرگریی لە خۆیان دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment