له‌یلا گیوڤه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ مانگرتن له‌ خواردن

بەشی تورکیا- هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتیکی گه‌لان رایگه‌یاند: تاوه‌كوو گۆشه‌گیریی سه‌رعه‌بدولا ئۆجه‌لان ده‌شكێنرێت، له‌یلا گیوڤه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ مانگرتنه‌كه‌ی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی كرد له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شاری ئامه‌د لە لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، گیوڤه‌ن ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ مانگرتنه‌كه‌ی.

بوڵدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "له‌یلا گیوڤه‌نمان هێنامانه‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی، چه‌ند قسه‌یێكی كه‌می كرد كه‌ ده‌مه‌وێت په‌یامی ئه‌وتان پێڕاگه‌یێنم، سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه‌ له‌ ڕۆژی 79هه‌می مانگرتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵی بوون. وتی، له‌ نێوخۆی وه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات زۆر نامه‌ و په‌یامی بۆ هاتوون كه‌ پشتیوانییان كردووه‌".

پەروین بوڵدان وتیشی: "گیوڤه‌ن وتی ئه‌گه‌ر چاوپێكه‌وتنی ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی و پارێزه‌رانی به‌شێوه‌یێكی ڕێكوپێک بكرێن، پاش ئه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كان كران، ده‌كرێت ئه‌ویش بڕیاره‌كه‌ی خۆی بگۆڕێت، مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن له‌ خواردن له‌ ماڵه‌كه‌یدا به‌رده‌وام ده‌بێت".

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت بۆ كۆتایی هێنان به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لان هیچ واده‌یێک ده‌ستنیشان كراوه‌، بوڵدان وتی، "پێویست ناكات ئێمه‌ دیدار له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت بكه‌ین، ئه‌وان ئاگایان له‌ دۆخه‌كه‌ هه‌یه‌، میكانیزمێک هه‌یه‌ كه‌ ئاگای له‌ هه‌موو شتێكه‌. پێویست ناكات ئێمه‌ یه‌كتر ببینین، پێویسته‌ ده‌موده‌ست بڕیار بدرێت كه‌ كۆتایی به‌ گۆشه‌گیری بێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51373

Your Comment

You are replying to: .
captcha