ده‌بێت رێز له‌و ده‌نگه‌ بگرن كه‌ له‌ سندووقەکان ده‌رچووه‌ ئەگینا ئەمە ناوی دیموکراسی نییە

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ سەرکۆماری ماڵتا وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەڵویستی ترەمپ ڕایگەیاند: دەبێت رێز لەو دەنگە بگرن کە لە سندووق دەرچووە. ئەگەر رێز لەو دەنگە ناگرن کە لە سندووقەوە دەرچووە، ئەمە ناوی دیموکراسی نیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری ماڵتا، ماری-لویس کۆلەیرۆ پریسا کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رێکخست و لەبارەی پێشھاتەکانی ڤێنزوێلا گوتی: ''مادۆرۆ لە رێی سندووقەکانەوە دەرچووە. لێدوانی لەو شێوەیەی ترەمپ وەک مرۆڤێک کە بڕوای بە دیموکراسی ھەیە، منیشی تووشی شۆک کرد.

ئەردۆغان لەبارەی سەرۆکی ڤێنزوێلا، مادورۆ گوتی: ئەگەر مادورۆ بەردەوام بێ لەو رێگایەی باوەڕی پێکردووە، پێموایە پشتیوانی لەو سەرکردەیە دەکات کە گەلی ڤێنیزوێلا ھەڵیدەبژێرێ لە سندووقەکانی دەنگدان سەردەکەوێ.

سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند: دەبێت ئەوانەی لە پێناو دیموکراسیدا خەبات دەکەن، لەپاڵ ئەوانەدابن کە لە جیھاندا خەبات دەکەن بۆ دیموکراسی و لە رێی سندووقەکانەوە دەرچوون.

لە لایێکی دیکەش ئەردۆغان لەبارەی یەکێتی ئەورووپا گوتی: لەدوای ١٥ی تەمووزەووە یەکێتی ئەورووپا پەیوەندی بە ئێمەوە نەکردووە.

لە پاڵ ئەمەش سەرکۆماری ماڵتا، پریکا گوتی: ئێمە وەک ماڵتا بەردەوام دەبین لە پشتیوانی بە ئەندام بوونی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا. ئەمە بۆ ئەووروپا و ناوچەیێکی ئاسوودە گرنگە.

سەرچاوە: هابر7

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51360

Your Comment

You are replying to: .
captcha