بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی پەیامێکی ڤیدیۆیی لەبارەی دوا دۆخی پارێزگای کەرکووک و باری ئەمنی و ئاسایشی ئەو شارە بڵاو کردەوە و دەڵێت: کەرکووک رووبەڕووی لاوازیی هێزی ئەمنی و ئاستەنگی سیاسیە. ئێمە ئاشنای هەموو یاریە گومانلێکراوەکانین، نامانەویت حکوومەتی بەغداد هاوسەنگی تێکبدات و دەمانەوێت دوور بێت لە رێکەوتنە گومانلێکراوەکانی شاری کەرکووک.
ناوبراو دەیشڵێت: کەرکووک مەکەن بە شانۆی پێکدادانی سیاسی. ئێمە لەو پێکدادانە بە دوور بگرن و مەمانکەنە قوربانی ئەو دەستوورە کڵۆڵەی کە لە دوای موسڵ-ەوە لە ژوورە تاریکەکان نوسراون. کەرکووک بۆ خەڵکە رەسەنەکەی و هاونیشتیمانیانی ئەو شارە جێبێڵن.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment