پڕۆژەیاسای بودجەی 2019 لە پەرلەمانی عێراق: دەنگ لە سەر 14 مادەی بودجە درا/ مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەی هەرێم پەسەند کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019 کە لە 51 ماددە پێکهاتووە بەڕێوە چوو و تا ئێستا 13 مادەی پڕۆژەیاساکە پەسند کراوە و مادەی 14 ڕەت کرایەوە.

کوردپرێس:

ئێوارەی ئەمڕۆ 23ی کانوونی دووهەمی 2019 دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لە سەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2019ی ئەو وڵاتە بە ئامادەبوونی 287 ئەندام پەرلەمان دەستی پێکرد و تا ئەم کاتە 14 مادەی پڕۆژەیاساکە خوێندنەوەی بۆ کراوە.

لە کۆبوونەوەکەدا 287 پەرلەمانتار ئامادەن و دەنگ لە سەر پڕۆژە یاسای بودجە دەدەن و ماددەی 10 لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق کە تایبەتە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە لەلایەن بەغداوە پەسند کرا. بەپێی ماددەکە حکوومەتی عێراق پابەند کراوە بە ناردنی مووچە لەکاتێکدا ئەگەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەند نەبێت بە رادەستکردنی مانگانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بە کۆمپانیانی نیشتمانی نەوتی عێراق..

ماددەی 14 لە پرۆژەیاساکە کە تایبەتە بە وەبەرهێنانی کۆمپانیا بیانییەکان لە عێراق بەهۆی تێبینی فراکسیۆنی سائیروون لەسەر داڕشتنی ماددەکە دواخرا.

کۆبوونەوەکە بەردەوامە و ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە...

News Code 51337

Your Comment

You are replying to: .
captcha