بەشیر حەداد: مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەمان لە ململانێ سیاسییەكان دوور خستەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پرۆژەیاسای بودجە تەواو كراوە، ئەوەی لە بودجە بۆ كورد دانراوە "دەتوانم بڵێم پێی رازین و باشە، گرنگ ئەوەیە توانیمان مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە بخەینە دەرەوەی كێشمەكێشە سیاسییەكان".

کوردپرێس:

بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكدا رایگەیاند: "بێگومان ئەمڕۆ كۆبوونەوە دەكرێت، كۆبوونەوەكەش پرسی بودجەی تێدایە، لەبەرئەوەی پرسی بودجە لە لیژنەی دارایی تەواو بووە، چاوەڕوان دەكرێت بۆ ئێوارە بگاتە پەرلەمان بۆ ئەوەی لە دانیشتنی ئێوارە ئەو بابەتە بخرێتە گفتوگۆ و دەنگ لەسەر یەك بە یەكی ماددەكان و پاشان لەسەر كۆی پرۆژەیاساكە بدرێت".

سەبارەت بە جێگیركردنی پشك و مافی كورد لە پرۆژەیاسای بودجەی 2019، بەشیر حەداد وتی: "ئەوەی بۆ كورد دانراوە؛ دەتوانم بڵێم پێی رازین و باشە، گرنگ ئەوەیە توانیمان مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە بخەینە دەرەوەی كێشمەكێشە سیاسییەكان، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پابەندكراوە بەوەی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات لەگەڵ هەموو داهاتە فیدراڵییەكان بۆ خەزێنەی گشتی دەوڵەت، ئەگەر پابەندنەبێت ئەوكاتە بەشی بودجە و وەبەرهێنان و پرۆژەكان هێندەی ئەوەی ناینێرێت لێی دەبڕدرێت، بەڵام ئەمە كارناكاتە سەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە".

*لە ڕادیۆ نەوا وەرگیراوە

News Code 51335

Your Comment

You are replying to: .
captcha