لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌نگدان به‌ دوو وه‌زیری دیكه‌ی عێراق رێككه‌وتن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان لایەنە سیاسییەکان لەسەر تێپەڕاندنی وەزارەتەکانی داد و پەروەردە رێککەوتوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ فەتلاوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتح ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانتاران لەسەر تێپەڕاندنی وەزارەتەکانی داد و پەروەردە رێککەوتوون بەڵام موناقیشە و لەسەر وەزارەتی ناوخۆ و وەزراەتی بەرگریی عێراق درێژەی هەیە.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانێتی فەتح بە دووری زانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بودجەی 2019ی عێراق پەسند بکرێت.

دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ 7 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تا ئێستا كابینه‌ی نوێ به‌ ته‌واوه‌تی پێك نه‌هێنراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی مانه‌وه‌ی پۆسته‌كانی وه‌كوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌رگری.

سەرچاوە: «المعلومه»

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51326

Your Comment

You are replying to: .
captcha