هۆشیار عه‌بدوڵڵا: مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ له‌ کێشه‌ی مه‌له‌فی نه‌وت دوور ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ ڕه‌شنووسی بودجه‌ی ساڵی 2019دا گفتوگۆیێکی جددی کراوه‌ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ جێگیر کراوه‌ ته‌نانه‌ت له‌ حاڵه‌تی پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێم به‌ ناردنی نه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ی کانوونی دووهه‌می 2019 هۆشیار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ نووسینێکدا له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی: "له‌ مادده‌ی 10 بڕگه‌ی ج پاش گفتوگۆیێکی جددی به‌ جۆرێک جێگیرمان کرد که‌ له‌ حاڵه‌تێکدا هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت به‌ ناردنی نه‌وت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ بنێردرێت".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه ‌ده‌چێت و پڕۆژه‌ بودجه‌ی ساڵی 2019 ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

هۆشیار عه‌بدوڵڵا ڕاشیگه‌یاندوووه‌: "نه‌وتی هه‌رێم له‌ ئێستادا کێشه‌یێکی گه‌وره‌ و ئاڵۆسکاوه‌ له‌ به‌رده‌م هه‌رێم و حکوومه‌تی ناوه‌ندیدا، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌رێم پابه‌ند بێت به‌ ناردنی نه‌وت له‌لایه‌ن سۆمۆوه به‌ڵام ئه‌م کێشه‌یه‌ نابێت ببێته‌ هۆی بێ مووچه‌ بوونی خه‌ڵک و ئه‌وه‌شمان جێگیر کردوووه‌".

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: "له‌سه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم واجبه‌ له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندکردنی موازه‌نه‌ پاشه‌که‌وتی مووچه‌ هه‌ڵبگرێت چوونکه‌ ده‌توانێت مووچه‌ی ته‌واو بدات و ئیدی خۆدزینه‌وه‌ له‌ نه‌دانی مووچه‌ی ته‌واو پاساوی نامێنێت".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51324

Your Comment

You are replying to: .
captcha