بریتانیا نیوه‌ی فڕۆكه‌كانی له‌ عێراق و سووریا ده‌كشێنێته‌وه‌

بەشی جیهان- رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی بریتانیا بڕیاریان داوه‌، زیاتر له‌ نیوه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان كه‌ له‌ عێراق و سووریا له‌ كاردان بكشێننه‌وه‌.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌كه‌، 8 فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری هێزی ئاسمانی شاهانه‌ی بریتانیا مانگی داهاتوو ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه ‌و ژماره‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی بریتانیا بۆ شه‌ڕی دژی داعش، له‌ 14 فڕۆكه‌وه‌ بۆ 6 فڕۆكه‌ كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بریتانیا پاش بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ سووریا كه‌ رۆژی 19/12/2018 له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری له‌سه‌ر درا.

له‌ راپۆرته‌كه‌ی ده‌یلی مه‌یلدا هاتووه‌: "سه‌ره‌ڕای كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان، سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی بریتانیا ئاماده‌ن گورز له‌ تیرۆریستان بوه‌شێنن.

له‌ پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌و 8 فڕۆكه‌یه‌، 6 فڕۆكه‌ی جه‌نگی سه‌ربه‌ RAF Typhoon و ده‌یان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جۆری Reaperله‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌مێننه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی بریتانیا كه‌ هێشتا له‌ سووریا به‌ ئه‌ركی نهێنی هه‌ڵده‌ستنن، پێشبینی ده‌كرێت كاتێک هێزی ده‌سته‌بژێری ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ ئه‌وانیش بگه‌ڕێنه‌وه‌ بریتانیا".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51320

Your Comment

You are replying to: .
captcha