به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بیژه‌ن زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وتی ئێران گوتی: له مانگی ئازاره‌وه تا ئێستا، ئێران ڕۆژانه 840 ملیۆن مه‌تر سێجا غازی به‌رهه‌م هێناوه ئه‌وه‌ش ڕێژه‌كه‌ی به به‌راورد به ساڵی 2012 بۆ له‌سه‌دا 35 به‌رز بوووه‌ته‌وه.
زه‌نگه‌نه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: وه‌به‌رهێنانی غازی ئێرانی له كێڵگه‌ی پارسی باشوور كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌كانی جیهان ڕۆژانه ڕێژه‌كه‌ی گه‌یشتوووه‌ته 600 ملیۆن و به‌رهه‌مهێنانی غازی ئێران له‌و كێڵگه‌یه‌دا ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی غازی قه‌ته‌ری تێپهراندوووه. ئه‌و كێڵگه ده‌ریاییه به‌ش كراوه له نێوان هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و قه‌ته‌ر كه ئێران به پارسی باشوور و ده‌وحه‌ش ناوی لێناوه كێڵگه‌ی باكوور.
سه‌رچاوه: ئاژانسی سانا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment