جارێكی دیكه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و توركیا دواخران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و توركیا دواخران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ لێدوانێكدا بۆ تەلەفیزیۆنی كوردستان 24، دانا محەمەد، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی دووپاتی كرده‌وه‌، له ‌كاتێكدا بریا بوو ڕۆژی پێنجشەممە گەشته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و توركیا له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستپێ بكه‌نه‌وه‌، بەڵام بەهۆی ئەوەی چەند رێككارێكی رۆتینی ماوە، گەشتەکان بۆ ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ دواخران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51304

Your Comment

You are replying to: .
captcha