به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ردار قادر هه‌ڵسووڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندوووه: تا ئێستا بزووتنه‌وه‌که‌ی بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی نه‌داوه بۆ به‌شداری کردن یان به‌شداری نه‌کردن له حکوومه‌ت، ئه‌گه‌ر كارنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كارنامه‌ی حكوومه‌تدا هه‌بێت، گۆڕان به‌شداری له حكوومه‌ت ده‌کات به‌ڵام كاتێک كارنامه‌ی حكوومه‌ت پێچه‌وانه‌ی كارنامه و تێڕوانینی گۆڕان بێت بۆ چاکسازی و پاكێجه‌كانی ئه‌و كاته بڕیاری به‌شداری نه‌كردن ده‌درێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "كه‌س خێر به گۆڕان ناکات به‌شداریی حکوومه‌ت بکات، چوونکه به كورسی خۆیه‌وه ده‌چێته حكوومه‌ت، نه كه‌سیش ده‌توانێت دووری بخاته‌وه و ڤیتۆی له‌سه‌ر دا‌نێت بۆ به‌شداری كردن له حكوومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری له گفتوگۆ و دانوستانه‌کان ده‌كات و خۆی بڕیار ده‌دات به‌شداریی حكوومه‌ت بكات، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشته ئه‌نجامیش هه‌ر خۆی بڕیاری به‌شداری نه‌كردن ده‌دات".
سه‌ردار قادر له‌باره‌ی بژارده‌ی به‌شداری کردن له حکوومه‌ت یان بوون به ئۆپۆزسیۆن، ده‌ڵێت: "هه‌مو بزووتنه‌وه‌یێکی سیاسی مافی خۆیه‌تی له قۆناغه جیاوازه‌کاندا به‌شداری بکات یان ببێته ئۆپۆزسیۆن، ئه‌وه به به‌ری که‌سدا نه‌بڕاوه تا کۆتایی له ده‌سه‌ڵاتدا بێت یان ئۆپۆزسیۆن، مافی خۆیه‌تی ئه‌وه لێکبداته‌وه به‌شداری کردن له ده‌سه‌ڵاتدا له‌گه‌ڵ کار و ئه‌جێندای ئه‌و ده‌گونجێت یان ناگونجێت".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "لیژنه‌یێکی باڵای دانووستان هه‌یه دواتر ئه‌و لیژنه‌یه ده‌رئه‌نجامه‌کان ده‌هێنێته‌وه بۆ ناو جڤاتی نیشتمانی و له‌وێ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، من پێم وایه قۆناغه‌کان گۆڕانکاری به سه‌ردا هاتوووه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا و له جڤاتی نیشتمانیدا بڕیار له‌سه‌ر به‌شداری کردن یان نه‌کردن له حکوومه‌تدا ده‌درێت".
هه‌ڵسوڕاوه‌که‌ی گۆڕان ڕوونیشی کرده‌وه: "ئامانجی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كارنامه‌ی حكوومهتهكهیه كه بزانێت ئایا ئه‌م كارنامه‌یه كار ده‌كات بۆ چاكسازی، كار ده‌كات بۆ خزمه‌تی هاووڵاتی، كار ده‌كات بۆ حكوومه‌تێكی هاووڵاتی بوون و ئایا كارنامه‌ی حكوومه‌ت چاکكردنی دۆخی ئابووری و گیرفانی مووچه‌خۆرانه، گۆڕینی تاریكستانی كوردستانه به باش كردنی دۆخی كاره‌با و هه‌موو ئه‌وانه ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ی تا كه‌ی كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بڵاو ده‌بێته‌وه و تا چه‌نده ئه‌مانه‌ی تێدایه جێ ده‌بێته‌وه".
سه‌ردار قادر ده‌ڵێت: "حكوومه‌ته‌كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شدار ده‌بن تێیدا، كه‌س (1+50)ی نییه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامانه‌ی خۆی هه‌وڵی دروست كردنی ده‌دات".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment