وته‌بێژی په‌رله‌مانی عێراق: پێده‌چێت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 په‌سه‌ند بکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی په‌رله‌مانى عێراق ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2019 ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و په‌سه‌ند ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌دیجه‌ عه‌لى وته‌بێژی په‌رله‌مانى عێراق به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: له ‌دانیشتنى ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 22ی کانوونی دووهه‌می 2019)ی په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ ده‌درێت و په‌سه‌ند ده‌کرێت و پێده‌چێت له‌ دانیشتى پێنجشه‌ممه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌تى داد و كاندیدی په‌روه‌رده‌ بدرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه‌ ناكۆكییێكى زۆر له‌ نێوان حیزبه‌ سیاسییه‌کانی عێراقدا هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پشكى پارێزگاكان و هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ که‌ له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا ئه‌و ناکۆکییانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵیش په‌سه‌ند ده‌کرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51283

Your Comment

You are replying to: .
captcha