ئه‌ردۆغان: ڕێگە نادەین دژ بە تورکیا لە باکووری سووریا ناوچەی ئارام دابمەزرێت

بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا، رایگەیاند ڕێگە نادەن دژ بە تورکیا لە باکووری سووریا ناوچەی ئارام دابمەزرێت و گوتیشی: "پێشنیارمان بۆ ناوچەی ئارام ئامانجی ئەوەیە لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیادا بێت و رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سنوورەکانمان دوورخاتەوە"

کوردپرێس:

سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتی: "ھەموو شتێک ئاشکرایە، ژمارەکان ئاشکران، ھەرلە بەرھەمھێنەرکەوە تا دەرچوونی ئاشکرایە، بەڵام تەماشا دەکەن ھیچ گۆڕانکاریەکیان تیادا ناکرێت و کەمناکرێنەوە. ھێشتا بەدوای ئەوەوەن کە 'چۆن ھاووڵاتیم رووت بکەنەوە'.

ناوبراو زیادی کرد: "داوا لە ھەمووان دەکەم لەو بارەیەوە بەویژدان بن و لە ھەموویشی گرنگتر بە رەوشت بن. ناتوانین ئەو سکاڵایانە پشتگوێ بخەین کە گەلەکەمان لەو بارەیەوە دەیکەن. قۆناغی لەم شێوەیە ھی ئەوە نییە بە ھەلی بزانیت و قازانج بەرز بکەیتەوە، بەڵکو قۆناغی ئەوەیە قازانج کەمێک دابەزێنیت و وڵات و کۆمەڵگە ھەڵسێنیتەوە".

سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ئەوەی کە بچووکترین ھێرش بکاتە سەر وڵاتەکەمان، دەبێت باجەکەی زۆر بە قورسی بدات. لەسەر ھەموویانەوە داعش، یەپەگە و پەیەدە ھەموویان، زۆر بە قورسی باجی ئەمە دەدەن. لەبەر ئەوە با ھیچ کەسێک ئێمە بێزار نەکات".

News Code 51269

Your Comment

You are replying to: .
captcha